رۆژهەڵاتی کوردستان..تەرمی چوار شاخەوانە کوردەکە دۆزرانەوە

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، "دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو چوار شاخەوانە دۆزرانەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هاتنی رەنووی بەفرەوە بێسەرشوێن بوون".
 
دوێنی هەینی کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیایەکی نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوور کێو بوون، بەر رنووی بەفر کەوتن.

لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، سێ کەس بە برینداری لەژێر بەفرەکە دەرهێندران و ٣ کەسەکەی دیکە بێسەروشوێنن.
 
ناوی ئەو شەش شاخەوانی بانە کە دوێنێ بەهۆی ڕووداوی رنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەفتەش گیانیان لەدەستدا:

 عومەر عەبدوڵڵاهی

 ڕۆناک دانشمەند

 کاروان ئەحمەد پەناهـ

 خالق محەمەد نژاد

 شەهلا ڕەحمانی

 یاسا سادقی



AM:10:20:01/03/2025