بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" نمەباران و کڕێوە دەبارێت". 

ئەمڕۆ شەممە١ی ئازاری ٢٠٢٥ کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کرێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. 


ئاماژەی بەوەشکرد کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( ٢ – ٣ ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٤  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٣  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : ١٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی



AM:11:27:01/03/2025