لەسەر ڕۆژئاوا ئەبوبەکر هەڵەدنی وەڵامی سەلاحەدین بەهادین دەداتەوە

لەسەر داواکردنی چەکدانانی هەسەدە، ئەبوبەکر هەڵەدنی وەڵامی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەلاحەدین بەهادین دەداتەوە.

دوای ئەوەی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتی" پێویستە هەسەدەش چەک دانێت"، ئەبوبەکر هەڵەدەنی پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت" بەستنەوەو تێکەڵاوکردنی دۆسیەی (هەسەدە)بە (پـ.ـ٥کەکە)وەو داواکردنی چەکدانان لە(هەسەدە) بێ هیچ گۆڕانکاریەک لەدەستوری سوریا وگرەنتی کردنی مافی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریا  خۆی لەبێئاگایی سیاسی دا دەبینێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ لە پەیامێکدا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پانێڵیکی سەنتەری توێژینەوەی رووداو کە تیڤیەکانەوە پەخشکرا، رایگەیاند" کە هەسەدەش هاوشێوەی پەکەکە چەک دابنێت".




AM:11:57:01/03/2025