سەعدیەو سەربازگەی کوبرا و زۆربەی گەڕەکەکانی قەزای جەلولاش ڕزگار کراوە، تەنها گەڕەکی تەجنیدەکە ماوە کۆنترۆڵ بکرێت.
سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە لەناو جەلەولاوە بە سپی میدیای راگەیاند کە گەڕەکەکانی وێستگەی کارەبا و بەنزینخانەی یەکێتی و ناوچەی بینایەی کۆمیتەی یەکێتی لە قۆڵێکەوە کۆنترۆڵکراوە.
لە قۆڵیکی تریشەوە خاڵی پشکنینی تەواری و دەروازەی جەلەولا کۆنترۆڵکراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گەڕەک بە گەڕەکی شارەکە پاکدەکرێتەوەو تەنها گەڕەکی تەجنیدەکە ماوە کەلەوێوە بورجەکەش کۆنترۆڵدەکرێت و بەتەواوی ئەو قەزا کوردیە لە چەکدارانی داعش پاک دەکرێتەوە.