لە مانگی رەمەزاندا بە هەموو پشووەکانی ئازار و نەورۆزەوە، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش بە گشتی ١٢ رۆژ پشوو دەبێت..
بە پێی زانیارییەکان پشوەکان سەرەتا بە ٥ی ئازار، ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەست پێدەکات، کە دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە و ڕۆژی ١١ی ئازاریش یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.
هەروەها ڕۆژی ١٦ی ئازار یادی کمیابارانی هەڵەبجەیە، کە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەته پشوو، دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەوە.
هاوکات پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە و بەو پێیە بەهەموو پشووەکانی ئازار و نەورۆز، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش، بەگشتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ١٢ ڕۆژ پشوون.