وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە مانگی ڕەمەزاندا ماوەی هەر ماوەیەکی خوێندن پێنج خولەک لە سەرجەم دامودەزگاکان کەمدەکرێتەوە".
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ لە لێدوانێکی کورتدا ڕایگەیاندووە" لە مانگی رەمەزاندا، لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی خوێندکاران لە مانگی ڕەمەزاندا دێت.
پێشتریش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو، تەنیا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی کەمبکاتەوە، یان لە سەرەتای ڕۆژی دەوام یان کۆتایی ڕۆژی دەوام کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ەوە دەستپێدەکات.