ئاکرێ.. گەنجێک لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندێکی قەزای ئاکرێ کەسێك لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ئازاری ٢٠٢٥ لە گوندی باکرمانی سەر بە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆك ڕووداوێکی تەقەکردن روویدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەکە گەنجێك گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.

ئەو دوو کەسە ئامۆزای یەکتربوون و هەردووکیان لە هۆزی زێبارین لە گوندی باکرمانی سەر بە قەزای ئامێدی. 

لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکەش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کراوە. 



PM:07:16:01/03/2025