ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی لەبارەی پەیامەکەی ئەمڕۆی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت" بەشی سەختی پرسەکە کۆتاییهات".
سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا کە قسەی بۆ ئاژانسی ئانکا کردووە دەڵێت" چاوەڕوانی راگەیەندراوەکەی پەکەکە بووین، لە ئێستادا بەشی سەختی پرسەکە کۆتاییهاتووە".
وتیشی" لە هەفتەی داهاتوودا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت و دۆخەکە زیاتر روون دەبێتەوە و هەموو کارەکان بەرجەستە دەبن".
سری سورەییا ئۆندەر دەشڵێت" هیوادارین لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک پشتڕاست بێتەوە".
ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە راگەیەندراوێکی دەربارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیەنین تاوەکو ئەو کاتەی هێرشنەکرێتە سەرمان، هیچ هێزێکمان کردەوەی چەکداری ئەنجام نادات".