لە فەرمانگە حكومیەكانی هەولێر دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاكان و مامۆستایانی سنووری پارێزگاکە رۆژانە کاتژمێرێک كەمتر دەوام دەكەن". 

ئەمشەو شەممە نوسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر لەبارەى مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، فەرمانبەرانی سەرجەم داودەزگا و فەرمانگەکان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، دەوامی فەرمی سەرجەم داودەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ مانگی ڕەمەزان یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە". 

لەبارەی شێوازی كەمكردنەوەی دەوامیشەوە، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواوبوونی دەوامی رەسمی دەبێت.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا، پێنج خولەک بۆ هەر وانەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن کەمبکاتەوە.



PM:10:55:01/03/2025