لەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و دواتر راگرتنی شەڕ لەلایەن پەکەکەوە ئەمشەو سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرش کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک.
کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند " لە کاتژمێر ١:٠٤ خولەکی ئەمشەودا، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پارتی-کرێکارانی-کوردستانیش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
جەختی لەوەکردەوە کە لە هێرشەکەدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەهۆی نزیکی هێرشەکە لەناو ناحیەی دێرەلووک، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوونیشتیمانیانی ناحیەکە بڵاوبۆتەوە.
لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتەوە کە ڕێبەری زیندانیکراوی پە-کە-کە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوکردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیایە بۆسەر هەرێمی کوردستان.