بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی پارەی مۆلیدە‌ی بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند و بەمەش رخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٤ هەزار بۆ ١٥ هەزارە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشە‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٤ دینارە".
ڕوونیشیکردەوە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدە‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (١٤٠٠٠) بۆ (١٥٠٠٠) دیناره، بەو پێیەی لە نێوان (٣١٠ بۆ ٣٤٠ ) کاتژمێر کاریان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە کە خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە‌کان بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت:
ڕۆژانە لەکاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٣:٣٠ی بەیانی
کاتژمێر٣:٣٠ی بەیانی تا ٨ی بەیانی کاردەکەن
کاتژمێر٨ی بەیانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ کارناکەن
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و پشووه فه‌رمیه‌كان کاتژمێر٣:٣٠ بەیانی تا ٦ی بەیانی کاردەکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان ڕاشیگەیاند، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان له (٥) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیدە‌كه سزاده‌درێت.