هاوسەرۆکی دەمپارتی: پێویستە دەرفەتی ئازادی بە عەبدوڵا ئۆجەلان بدرێت

هاوسەرۆکی دەمپارتی ڕایگەیاند"لە دوای نیوسەدە ڕوبەڕوبونەوە بانگەوازی ئاشتی گرنگ و بەهادارە، ئێستا قۆناغێکی نوێیە، دەشڵێت" نابێت ئەو دەستەی بۆ ئاشتی درێژکراوە لە هەوادا بمێنێتەوە".

تونجەر باکرهان،دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی پارتەکەی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لەپاش نزیکەی نیوسەدە لە ڕوبەڕوبونەوە، پەیامەکە بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و دەستپێکی پڕۆسەی چارەسەری بەهادارە، پێویستیشە دەرفەتی ئازادیی بەشدارییکردنبە ئۆجالان بدرێت تا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت".

 


هاوسەرۆکی دەمپارتی وتیشی"کاتی ئەوە هاتوە هەموان بە ئاشتیی و شکۆوە پێکەوە لە تورکیادا بژین، نابێت بانگەوازییەکە لە هەوادا بمێنێتەوە، دەبێت ئەو دەستە بگیرێت کە بۆ ئاشتیی درێژکراوە سیاسەتی نکۆڵیکردن کۆتایی بێت".

ئاماژەی بەوەشدا"دەبێتلە پەرلەمانەوە کار بۆ ڕەخساندی هەلومەرجی سیاسیی و یاساییبکرێت، پێویستە ئەوانەشی دژی پڕۆسەی چارەسەریین هەڵوێستیان بگۆڕن".




PM:02:25:02/03/2025