مووچەی مانگی سێی خانەنشینان لە عێراق دەبەش دەکرێت

دەستەی خانەنشینانی عێراق بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٥، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند: رێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان تەواوبووە و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، خانەنشینان لە رێگای کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانەوە.



PM:03:48:02/03/2025