چووپێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٧٠ کۆچبەرەوە لە نۆکەندی ئینگلیز، کون بو کە ژمارەیەکیان کوردن چالاکوانێکی پرسی کۆچبەرانیش ڕایگەیاند" پاش داوای بەهاناوەچونیان لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە ڕزگارکراون".
ڕەنج پشدەری، چالاکوانی پرسی کۆچبەران بە میدیاکانی ڕایگەیاند"چووپێکی کۆچبەران کە نزیکەی ٧٠ کۆچبەری لەسەر بوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتوە لە نۆکەندی ئینگلیز کون بوە، پاش ئەوەی پۆلیسی فەڕەنسایان ئاگادارکردوتەوە ڕزگاکراون.
ئەو چالاکوانە کوردە ڕاشیگەیاند"چوپەکە لە کاتژمێر دوی شەوی ڕابردو بەڕێکەوتوە، لەپاش کونبونی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بێهەواڵ ماونەتەوە".
پشدەری لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکان وتی"٢٠ لە کۆچبەرەکان کورد بون لەو ژمارەیەش زۆرینەیان خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن، لەنێویاندا ١٠ ژن و منداڵ هەبوە، کۆچبەراەکانی دیکەش خەڵکی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان بون".