ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی گشتی مەهەپە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەوە کرد و قسەیان کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووتری هەدەپەی زیندانیکراوەوە کرد.
تائێستا میدیاى فەرمى دەم پارتى هیچ لێدوانێکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە و ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی هەردوولا نەخراوەتەڕوو.