بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر لادێی کۆبانێ هاوڵاتییەک برینداربوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە گوندی مەلها لە لادێکانی شاری سارین سەر بە پارێزگای فورات لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە سەختی بۆردومانکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکە هاوڵاتییەک بریندار بوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوشی تەندروستی نەزانراوە.