لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت دانوستانەكانی بەغدا و هەولێر بەردەوامە

لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، دانوستانەکانی نێوان هەردوو وەفدی هەولێر و بەغداد بەردەوامە. 
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەی (الشرق الاوستی) راگەیاندووە" ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسان لە بارەگای وەزارەتی نەوتی عێراق ئەنجامداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ئەو پرسانەی پەیوەستن بە کاری کۆمپانیاکانەوە تاوتوێکراون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەو کۆبونەوەیە ڕۆژی سێشەممە ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ناو دۆسیەكە كاتەكەی پێشخراوە. 

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند.



PM:09:07:02/03/2025