سلێمانی.. شۆفێرێکی ئەمبوڵانس کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی سەرچناری سەنتەری شاری سلێمانی شۆفێرێکی ئەمبوڵانس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەلایەن کەسێکی نزیکی هاوسەری پێشویەوە کوژرا. 

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی، ئەمشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرچنار كەسێك تەقەی لە هاوڵاتییەك كردووە و دەستبەجێ لە شوێنی روداوەكە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژراوەکە تەمەنی ٤٤ ساڵە و شۆفێری ئەمبوڵانس بووە لە فریاکەوتنی تەندروستی سلێمانی. 

سامان نادر دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە باسی لەوەکردووە، رووداوەكە بەهۆی كێشەی کۆمەڵایەتی بووە، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، كێشە كەوتووەتە نێوان هەردوو بنەماڵە و هەرچەند دوێنێ سوڵحیش كرابوو، بەڵام ئەم ئێوارەوەیە لەلایەن کەسێکی نزیکی هاوسەری پێشوویەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە. 



PM:10:27:02/03/2025