ناس خهیری حهمۆ کە دایکی چوار منداڵە، هەفتەی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە له خێوهتهكهیان له كهمپی خانكێی سنووری پارێزگای دهۆک كهوتهوه و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
لە هەفتەی رابردوو رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی خانکێی ئاوارەکانی شەنگال لە دهۆك روویدا، بەوهۆیەوە پینج ئەندامێ خێزانێك سوتان، شەوی رابردوو دایکی چوار منداڵ گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ڕۆژی ٢٦ی مانگی رابردوو، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کەمپی خێزانێکی ئاوارەی قەزای شەنگال لە کەمپی خانکێ لە سنوورری قەزای سێمێل کەوتەوە کە لە ئەنجامدا دایکێك و چوار منداڵی سوتان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای شەش رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ دایکی ئەو چوار منداڵە کە ناوی (ناس خەیری حەمۆ)یە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا سێ کچ و کورێکی ئەو ژنە ئێزدیە لە نەخۆشخانەی سوتاوی دهۆك چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و تائێستا باری تەندروستیان جێگیرە.