لەبارەی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز بڕیارێکی نوێ دەرچوو

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم بڕیارێکی نوێی دەکرد و دەڵێت" چوار تاقیكردنه‌وه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجامده‌درێن". 

بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ كراوە تایبەت بە تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دووەم، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، دوابەدوای نوسراوی (١١٠٨١) لە ڕێكەوتی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ تایبەت بە ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییە خۆماڵییانە ئاگادار بكەنەوە كە پابەندە بە ساڵنامەكە، بەهۆی پشووەكانی ئادار و نەورۆزە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دووەم بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن: 

- رۆژانی (٤-٦-٨-٩)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێ بۆ ماوەی چوار رۆژ.

- چوار رۆژی دیكە لە دوای جەژنی نەورۆز (٢٤ – ٢٥ – ٢٦ – ٢٧)ی ئازار تاقیكردنەوەكانی دیکە تەواو بكرێن.



PM:12:28:03/03/2025