گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شۆفێری لە جۆری تایبەتدا کراوە و ئەوانەی هەڵگری ئەم مۆڵەتەن دەتوانن ئۆتۆمبێلی پیک ئاپ و دووتەنی لێبخورن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕادیۆی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم له‌مۆڵه‌تی شۆفێریدا كردویه‌تی، ئه‌و شۆفێرانه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تن له‌جۆری B(تایبه‌ت) ده‌توانن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌جۆره‌كانی (پیك ئاپ‌و دووته‌نی) لێبخورن.
بە پێی وتەی هاتووچۆی سلێمانی مەرجی لیخوڕینی ئەو بارهەڵگرانە ئەوەیە كۆی گشتی کێشی ئۆتۆمبێل و سه‌رنشین و باره‌كه لە سێ تۆن و نیو زیاتر نه‌بێت.
بە پێی گۆڕانکارییەکە
شۆفێرانی هه‌ڵگری جۆری B ده‌توانن ئامێره‌كانی بیناسازی‌و كشتوكاڵیش لێ‌بخوڕن به‌مه‌رجێك كێشه‌كه‌ی له ٣٠٥ تۆن زیاتر نه‌بێت‌و خێرایی ئامێری بیناسازی ٦٠ كم له‌كاتژمێرێكدا زیاتر نه‌بێت‌و بۆ ئامێری كشتوكاڵیش ٤٠ كم له‌كاتژمێرێكدا زیاتر نه‌بێت.