گیدیۆن سائر: حکومەتی کاتی سوریا مافی ئەوەی نییە دژی کورد، دروز و عەلەویەکان بجووڵێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری دا بە حکومەتی کاتی سوریا و ڕایگەیاند"سەرکردایەتی نوێی سوریا مافی ئەوەی نییە كاری دوژمنكارانە دژی دروزو کوردو عەلەوییەكان ئەنجامبدات.

گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا، حکومەتی کاتی سوریای بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، بە "کۆمەڵێک جیهادی" وەسف کرد، کە پێشتر ئیدلیبیان كۆنتڕۆڵكردبوو، دواتر دەستیان گرت بە سەرناوچەكانی اردا بە دیمەشقیشەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتیشی" ئەوانە لەلایەن گەلی سوریاوە هەڵنەبژێردراون".

گیدیۆن سائر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد"ئیسرائیل چەندین جار بێمتمانەیی خۆی بە دەستەی تەحریر شام دریڕوە، ئەو گروپە ئیسلامییەی سەرکردایەتی هەڵمەتی روخانی بەشار ئەسەدی کرد، كە لە گروپێک پێكهێنراون سەر بە رێكخراوی قاعیدە بوون تاو لە ساڵی (٢٠١٦)پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە پچڕاندووە." 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختیشی لەوە کردەوە" سەرکردایەتی نوێی سوریا، مافی ئەوەی نییە كاری دوژمنكارانە دژی کەمینەکان ئەنجامبدات، چی دروزەکان، چی کوردەکان یان عەلوییەكان بێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ساڵح موسلیم ئەندامی سەرکردایەتی پەیەدە ڕایگەیاندبوو"هەڵوێستی بەرپرسانی ئیسرائیل تا ئێستا تەنیا لە قسەدا ماوەتەوە و ئەوان هیچ هەنگاوێکی کردەوەییان بۆ کورد هەڵنەگرتووە".




PM:08:03:03/03/2025