دایکێک لەگەڵ دوو کوڕەکەی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێل

کەمێک لەمەوبەر، لە ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بارهەڵگرێک دایکێک و دوو منداڵی شێلا، بەهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە میدیاکانی ڕاگەیاند"لە ناحیەی رزگاری نزیک کتێبخانەی گشتی، بارھەڵگرێکی دووتەنی دایکێک و دوو منداڵی شێلاوە و بەهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر دوو منداڵەکە کوڕن و ئەوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی نزیکی دوو ساڵانە.

بە وتەی رەفیق قادر، دۆخی تەندروستی دایکەکە و منداڵەکەی تر ناجێگیرەو بڕیارە کەمێکی تر رەوانەی سلێمانیان بکەن.




PM:09:42:03/03/2025