پژاک: پشتگیری لە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە""بانگەوازی ئۆجەلان دەستپێشخەرییە بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەی تایبەت بە پرسی کورد".
 
پژاک کە بە حیزبێکی نزیک لە پەکەکە دادەنرێت لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "بانگەوازی ئۆجەلان دەستپێشخەرییە بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەی تایبەت بە پرسی کورد لە ناوچەکەدا هەیە و دەرفەتێکی مێژووییە بۆ حکومەتی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و هەنگاونان بەرەو دیموکراسی."
 
لە راگەیێندراوی پژاک دا هەروەها هاتووە، "بە تەواوی پشتگیری لە بانگەواز و دەستپێشخەری ئۆجەلان دەکەن بۆ دەستەبەربوونی ئاشتی لە تورکیا."
 
ئەو حیزبە "چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیخوازانە" لە رێگەی دانوستاندن و گفتوگۆ وە بە چارەسەری بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەزانێت.




PM:09:48:03/03/2025