دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی و نرخی وەرگرتنی وانەی نوسینگەکانیش، گۆڕانکاریی تێدا کرا، بەڕێوەبەری مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمان دەڵێت"نرخەکان بۆ ٢٠٢٥ و ڕێنماییەکان جێگیرن."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"گۆڕانکاریی لە سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەکەن بە جۆرێک، خاوەنی مۆڵەتی تایبەت، دەتوانێت شۆفێریی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بچوکی وەک پیکاب و دوتەنی بکات، لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کشتوکاڵیی و بیناسازییەکان".
بەپێی گۆڕانکارییەکان، وانەکانی تیۆریی زیاد کراون بۆ ٢١ کاتژمێر و وانەکانی پراکتیکیش کراون بە ١٢ کاتژمێر.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڵاوی کردەوە "لەمەودوا بۆ هەر وانەیەکی تیۆری کە ٤٥ خولەکە بڕی سێ هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکی کە یەک کاتژمێرە، ٢٠ هەزار دینار وەردەگیرێت".