وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێگە نادەین لەمپەر بۆ پڕۆسەی چارەسەری دروست ببێت

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند"ڕێگە نادەن لەمپەڕ بۆ پڕۆسەی چارەسەری لە وڵاتەکەی دروست بێت و وتیشی: بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، هەمو ڕێکارێکی پێویست دەگرنەبەر". 

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە ڕایگەیاند"هیچکات ڕێگە نادەن لەمپەر لەبەردەم ئەو پڕۆسەیە دروست بێت کە  دەستی پێکردوە".

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد" هەرگیز ڕێگە بە تێکدان و درێژکردنەوەی پرۆسەکە نادەن و پێویستە ڕێبازێکی ژیرانە و عەقڵانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بگیرێتەبەر".

وتیشی"پرۆسەیەکی گرنگ لە ئارادایە و ئەگەر هەنگاوێکی مێژوویی بنرێت و قۆناخەکە بگاتە ئەو ئاستەی ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن، ئەوا کۆتایی بەوانە دێت کە بە بیانوی جیاواز، تیرۆریان لە بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە.




PM:02:35:04/03/2025