ئەو گەندەڵیەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکرێت، تەنها دزینی ٢٣٠ ملیۆن دینار نییە، بەڵکو ئەفسەر لەسەر تەحویلکردنی دەیان ئۆتۆمبیل بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان دەستگیرکراون، کارمەندی تریش لەسەر ساختە( تەزویر ) دەستگیرکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەو گەندەڵییە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی روودەدەن و وەزارەت لێی بێدەنگە زۆر لەوە زیاترە کە میدیاکان باسیان کردووە.
ئەم مفەوەزەی حساباتی هاتوچۆی سلێمانی کە لە فڕۆکەخانەی ئوردون گیراوە، ٢٦ جەڵدەی حساباتی پارە وەرگرتنی هاوڵاتیانی لابووە کە دەبوایە رۆژانە ئەو پارەیەی لەگەڵ سەرەوەی خۆی دەوروتەسلیم پێبکردایە، نەخۆی بردوویەتی نە سەرەوە داوای لێکردووە، بەڵام ئەمیش کاسپی پێوەکردووەو ناوبەناو چووە بۆ ئەردەن بە چەکی بانکی ئاڵوگۆڕی پێوەکردووەو چەکێکی زۆری بانکی لە ئوردون پێگیراوەو ئەو پارەیەی تا ئێستا بەسەریدا ساغبۆتەوە نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دینارە.
لەلایەکی ترەوە بە پێی زانیارییەکانی " سپی " ئەفسەرێکی ,پلە بەرزیتر و دوو کارمەندی هاتوچۆ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون لەسەر تەحویلکردنی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان، تا ئێستا تەحولیکردنی نزیکەی ١٤ ئۆتۆمبیل بەسەر ئەو گیراوانەدا ساغبۆتەوە.
هەروەها دوو کارمەندی تری پۆلیسی هاتوچۆ دەستگیرکراون لەسەر ساختەکاری واتە ( تەوزیر ).
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " وەزیری ناوخۆی هەرێمیش ئاگاداری ئەم گەندەڵیانەیە، بەڵام هیچ رێوشوێنێک نەگیراوەتە بەر بۆ گرتنەبەری رێووشوێنی یاسایی هەر لە بەرێوەبەرەوە تا ئەفسەری بەرپرس.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رۆژانە نزیکی ٧٥٠ ملیۆن دینار داهاتیەتی، لەو ماوەیەی رابردوودا بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە نزیکی ٢٢ رۆژ دەوامیان نەکرد، کە ئەو بڕە زەرەرەی لە داهاتی سلێمانی و هەرێم دراوە لەو ماوەیە، زۆر زۆر بووە.