بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکات و هۆشداری لە درووستبوونی لافاو دەدرێت

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە چەندین ناوچە لافاو دروست دەبێت.

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوار شەممەوە تاوەکو هەینی بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی بەهێزی دەریای سوورەوە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.

ڕاشیگەیاند" شوێن هەیە لەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە ٦٠ ملیمەتر بارانی لێدەبارێت هەندێک کات ئەگەری تەرزەش هەیە".

ئاسکراشی کرد ئەگەر هەیە ناوچەکانی گەرمیان بەتایبەت باشووری بەباشی بگرێتەوە.

لای خۆشییەوە کەشناسی هەرێم ئەوەی خستەرووکە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هاتنی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانی باشوری هەرێم و بەشێک لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و دەسپێکردنی بارینی نمە باران بە تایبەت لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، هاوکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا بەرزدەبنەوە و لە شەویشدا ڕوو لە دابەزین دەکەن، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت



AM:12:06:05/03/2025