ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ئێوارەی ئەمڕۆدا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوریش ڕوو لە هەرێم دەکات".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى شارەکە و دەستپێکردنى بارینى نمە باران لەو ناوچانە بە تایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى پێشبینى بارانبارین زۆر لاوازە، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما دوو تا یەک پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢١
سلێمانی: ١٩
دهۆک: ٢٠
زاخۆ: ٢١
هەڵەبجە: ١٦
کەرکوک: ٢٣
حاجی ئۆمەران: ٩
سۆران: ١٨
گەرمیان: ٢٣