ئەندامێکی كۆنسەی بەڕێوەبردنی كەجەكە رایدەگەیەنێت" پەكەكە هەڵدەوەشێنینەوە و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دەهێنین".
مستەفا كاراسو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبردنی كەجەكە لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا ڕایگەیاند" ئێمە پەكەكە هەڵدەوەشێنینەوە و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دەهێنین. با هیچ كەسێك گومانی لەمەدا نەبێت".
کاراسو دەشڵێت" لێرەدا پێویستە دەوڵەت و دەسەڵاتیش بێ پەنابردنە بەر هیچ بیانویەك، ئەوەی پێویستە بۆ بە دیموكراسی بیكەن".
جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت ئۆجەلان لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی خۆی هەبێت.
ئەندامەکەی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە ڕاشیگەیاند" ئەگەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، فەلسەفە و هەڵوێستێكی سیاسیی تێدایە، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەو بانگەوازە لە زۆر بابەتدا هەنگاو بنرێت، بۆیە ئەم پرۆسەیە کە بە بانگەوازی ڕێبەرێتی دەستیپێکردووە، ئەم نزیکایەتییە، ئەم پرۆژەیەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەرنجامی تێکۆشانێکی مەزنە، هەروەها لەم دوو ساڵەی کۆتاییدا لە سەرانسەری جیهاندا هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی ئەنجام درا، لە کردنی بانگەوازییەکەی لەم جۆرە و پرۆسەی ئێستادا ڕەنجێکی زۆریان هەیە، گۆشەگیری لە لایەکەوە شکێندرا، هەڵبەت بۆئەوەی بە تەواوەتی نەمێنێت دەبێت دۆخێکی جیاوازتر پێشکەوێت".