کۆمەڵی دادگەری: پێش ئەوەی كار لە كار ‏بترازێ دەست لە ‏بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی هەڵبگرن

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری پەیامێکی لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا بڵاوکردەوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات " بەرلەوەی باهۆزی توڕەیی خەڵك هەڵبكات، پێش ئەوەی كار لە كار ‏بترازێ، دەست لە ‏بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی هەڵبگرن و ئاوڕێك لەو میللەتە بدەنەوە ‏كە زۆری قبوڵكردووە و پچڕانی پەتی تەحەمولی كەمی ‏ماوە".

ڕاشیگەیاند، مایەی سەرسامییە كە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان عیبرەت لە ‏ڕووخانی بەعس و ڕژێمە دیكتاتۆرەكانی دیكەی ناوچەكە وەرنەگرن ‏و ‏بەردەوام بن لە گوێنەگرتن و برسیكردن و تاڵانكردنی سامانی گشتیی ‏ئەم هەرێمە‎ .‎

لە پەیامەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریدا هاتووە" هۆشداری ‏دەدەینە دەسەڵاتداران كە بە ئاگا بێنەوە و.. بەرلەوەی باهۆزی توڕەیی خەڵك هەڵبكات، پێش ئەوەی كار لە كار ‏بترازێ و دەرفەتی گەڕانەوە و خۆچاككردنتان لەدەست بچێت، ‏دەست لە ‏بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی هەڵبگرن و ئاوڕێك لەو میللەتە بدەنەوە ‏كە زۆری قبوڵكردووە و پچڕانی پەتی تەحەمولی كەمی ‏ماوە".

دەقی پەیامەکە:

بسم الله الرحمن الرحیم‎ ‎

وسكنتم فی مساكن‎ ‎الژین ڤلموا أنفسهم وتبین لكم كیف فعلنا بهم وچربنا لكم اڵامپالهاووڵاتییانی بەڕێز‎ ‎

‎٣٤ ‎ساڵ بەرلە ئێستا و لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی ستەم و سەركوتكاری و ‏چەوساندنەوەی دەیان ساڵەی گەلەكەمان لەلایەن ڕژێمی ‏ڕووخاوی ‏بەعسەوە، خەڵكی كوردستان ڕاپەڕی و كۆتایی بە ژێردەستەیی هێنا و ‏بڕیاری دەستپێكی سەردەمێكی نوێی دا كە لە سایەیدا ‏بحەسێتەوە‎ .‎

دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە لە ڕاپەڕین، ئێستا خەڵكی كوردستان ‏لەوپەڕی ماندوێتی و بێهیواییدایە، گەندەڵی و بێباكیی ‏دەسەڵاتدارەكانی ‏كارێكی كردووە، بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە پڕ قەیران و ستەمكارییە، ‏بیر لە هەمووڕێگایەك بكاتەوە‎.‎

مایەی سەرسامییە كە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان عیبرەت لە ‏ڕووخانی بەعس و ڕژێمە دیكتاتۆرەكانی دیكەی ناوچەكە وەرنەگرن ‏و ‏بەردەوام بن لە گوێنەگرتن و برسیكردن و تاڵانكردنی سامانی گشتیی ‏ئەم هەرێمە‎ .‎

تاكە ڕێگەیەك كە لەبەردەم ئێمەمانان و خەڵكیشدا مابوو بۆ گۆڕانكاری، ‏هەڵبژاردن و سندوقەكانی دەنگدان بوو، كە بینیمان چۆن لە ‏دوایین ‏هەڵبژاردندا بەو دیزاینە پێشوەختە و ئەو ساختەكارییەی بۆ هێزە ‏دەسەڵاتدارەكان و هەندێ كەسی دیكە كرا، چۆن ئەو ڕێگەیەش ‏لەبار برا ‏و ئەو هیوایەی بە هەڵبژاردن و دەنگدان هەبوو، چۆن لەناو برا‎ .‎

ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا، هۆشداری ‏دەدەینە دەسەڵاتداران كە بە ئاگا بێنەوە و تەماشایەكی ‏دەوروبەری ‏خۆیان بكەن و بزانن كە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە زۆر خێرا و ‏چاوەڕواننەكراون، پشتیوانیی بێگانەش نەیتوانیوە تا سەر ‏هیچ كەس و ‏لایەنێك لە دەسەڵات بهێڵێتەوە‎ !‎

تكایە بەرلەوەی باهۆزی توڕەیی خەڵك هەڵبكات، پێش ئەوەی كار لە كار ‏بترازێ و دەرفەتی گەڕانەوە و خۆچاككردنتان لەدەست بچێت، ‏دەست لە ‏بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی هەڵبگرن و ئاوڕێك لەو میللەتە بدەنەوە ‏كە زۆری قبوڵكردووە و پچڕانی پەتی تەحەمولی كەمی ‏ماوە‎ .‎

جارێكی دیكە پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 لە ‏خانەوادەی شەهیدان و كەمئەندامان و زیانلێكەوتووانی دەستی ‏ڕژێم و ‏تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین.‏

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

ئەنجومەنی باڵا

‎5 ‎ی ئازاری 2025‏



PM:01:59:05/03/2025