تەنها لە مانگی شوباتدا لە هەرێم سێ ژن کوژراون


لە شارەکانی سنووری سلێمانی و هەولێر لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا سێ ژن کوژراون، هەروەها ژنێکیش بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز بڵاویکردۆتەوە لە ١ـی شووباتدا لە یەكێک لە سیتییەكانی نزیك گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک بە كوژراوی دۆزرایەوە.

لە شەوی ٢ـی شووباتدا لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی لە نزیک مزگەوتی ڕەحمان تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ دۆزرایەوە و شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە دیار بوو دواتر بکوژەکەی دەستگیر کرا.

لە پاشنیوەڕۆی ٣ـی شووباتدا لە گەڕەکی ڕزگاری شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنێکی گەنجی لەدایکبووی ١٩٩١ لەلایەن خاڵییەوە کوژرا و دواتر بکوژەکە دەستگیر کرا.

لە ئێوارەی ٢٢ـی شووباتدا لە زێی گەورە لەسەر پردی نێوان خەبات و کەلەکەوە تەرمی ژنێکی ٢٩ ساڵ دانیشتووی شاری هەولێر دۆزرایەوە کە بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەستداوە.





AM:12:31:06/03/2025