یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەرتاسەری عێراق پشوو دەبێت
رۆژی یادی کیمیابارانی هەڵبەجە یەکەمجار لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" رۆژی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە١٦ی ٣ لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پشووی فەرمی دەبێت".
شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پشووی ئەم رۆژە دراوە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە.
AM:09:23:06/03/2025