لێپسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕێ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق داواشمان لێ بکات له‌سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ده‌ربچین، ده‌رناچین".
له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، مه‌لابه‌ختیار وتی" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له پێشمه‌رگه چۆڵ ناكرێت و راده‌ستی سوپای عێراقی ناكه‌ینه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر به ره‌سمیش داوایه‌كی وایان ئاراسته بکرێت " ئه‌وا ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "دوای پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه، ناحیه‌كان راده‌ستی مودیری ناحیه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت".
ئه‌مرۆ 23 تشرینی دووه‌م هێزی به‌پێشمه‌رگه به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سووپای عێراق، شارۆچکه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولایان ئازادکرد.