ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری قەزای کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ڕەفیق قادر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ کرێکارێک لە بینایەکی نزیک بازاڕی کەلار کەوتووەتە خوارەوە و بە برینداریی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کرێکارەکە ناوی بەشیری عەزیزیە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٥)ە.