ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبونه‌وه‌یه‌ك لە بارەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو و ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش ده‌ڵێت" نوێنەرێکی ئەمریکی بەشداربووە".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئه‌مڕۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وت سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كردووه له به‌غدای پایته‌خت بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تورکیا، بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق، جەختی لە گرنگی ئەو فایلانە کردەوە کە پەیوەندییان بە کاری لیژنەکەوە هەیە، بەتایبەتی فایلەکانی ئاو و نەوت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری نەوت ئاماژەی بە پێویستی کاراکردنی مەلەفی ئاو بەشێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات بە بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانە.
هەروەها حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بە کاراکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و ئەگەری زیادکردنی هەناردەکردن لە ڕێگەی ئەم بۆرییە نەوتی بەسرە کرد.
لای خۆشییەوە ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویکردەوە" لەبارەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، نوێنەرێکی ئەمریکیش بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەغدای کردووە".