زانیاری نوێ لەبارەی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شوبات ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆش کارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نەکراون و کەوتە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەش وەفدێکی هەرێم لە بەغدادن. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی هەرێم لە بەغدان، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە لیستی مووچەی مانگی شوباتی موچەخۆران ئامادەن و وردبینییان بۆ کراوە، بەڵام چاوەڕێی فەرمانی واژووکردنی خەرجکردنەکەن لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقەوە بەشێوەیەکی تایبەت. 

بەپێی زانیارییەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەگەر رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو تەیف سامی بڕیاری خەرجكردنی پارەکە بدات، ئەوا دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو. 

ڕۆژی ٥ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند" لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەبێ هیچ کێشەیەک گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی". 



PM:04:06:06/03/2025