به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو به ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌دا قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه له‌جه‌له‌ولا ده‌بێته 20 شه‌هید.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له ناو شاری جه‌له‌ولا بۆ مبێکی چێنراو له‌ماڵێکدا به ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 7 پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هیدبوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی پێشمه‌رگه له‌کاتی رزگارکردنی هه‌ردوو شارۆچکه‌که‌دا 13 پێشمه‌رگه‌بوو، ئێواره‌ی ئه‌مرۆش بۆبمێکی تر ته‌قیه‌وه‌و ژماره‌که به‌رزبوه‌وه بۆ 20 شه‌هید.
پێشتریش سپی میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که 49 پێشـمه‌رگه‌ی تر له‌هێرشه‌کانی ئه‌مرۆدا بۆ ئازادکردنی هه‌ردوو شاره‌که برینداربوون که زۆربه‌یان له‌رێگای مینه‌وه‌یه.