هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە کاتێکدا هێزەکانمان ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، سوپای تورکیا ٨٢٨ هێرشیکردوەتە سەر گەریلا".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە ڕۆژانی ٤ و ٥ و ٦ـی ئادار لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شەریف و لۆلان، گۆڕەپانەکانی دێ ڕەشە، شەهید ئاسڵان، هەفەتباغ و خێرێ، هەروەها لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی، بەگشتی ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٩ جار بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کراوە".
هەروەها ڕاشیگەیاند" ٤ و ٥ و ٦ـی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلان، گۆشین و سینین ٤٣ جار؛ لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی سێدارێ و گردی زەنگل و گردی ڕەشید و گرگەشێ و سپیندارێ و مژێ و هەفتەباغ و سیسەر ١٩١ جار؛ لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەڵێ و سەری مەتینا ١٢٦ جار؛ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و چیای بەهار ٤٥١ جار، بەگشتی ٨١١ جار بە تۆپ و چەکی قورس تۆپباران کراون".
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەشڵێت" لە ٤ و ٥ـی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی جیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، کامێرایەکی مۆبیسی داگیرکەران تێکشکێندراوە، هەروەها لە گۆڕەپانی سەری مەتینا هێزەکانی یەژاستار وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە، کە ڕوویان لە تونێلەکانی گەریلا کردبوو".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لەکاتێکدا هێزەکانمان ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، لە هەرێمی گارە لە قەڵای سەدام و باکرمانەوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵدان، فڕۆکەی سیخوڕی بچوک هەڵدەدرێن و بە شەو و ڕۆژ سیخوڕی لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکەن، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەم کارە بەدەستی دەهێنن، گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومان دەکەن، دەبێت ئەم کارە بوەستێنرێت کە سەلامەتی هێزەکانمان دەخاتە مەترسییەوە، ئەگەر نەوەستێنرێت، بۆ سەلامەتی خۆمان، مافی خۆمانە لەو شوێنانە وەڵام بدەینەوە کە فڕۆکەکان لێیەوە ڕەوانە دەکرێن، ئێمە ڕایدەگەیەنین، لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان، دەبێت کۆتایی بەم کارە بهێنرێت".