ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: سوریا پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند"ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا لە سوریا ڕودەدات بە هۆی خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سوریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە". 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی خۆی لە بارەی شەڕی گروپە چەکدارەکانی سوریا ڕاگەیاند و دەڵێت" نیگەران لەو ئاڵۆزیانەی کە دروست بوە بەڵام هۆکاری سەرەکیان خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سوریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە". 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشداریداوە لەوەی، ڕەچاونەکردنی هەستیاریی دۆخی سوریا و هەمەچەشنی پێکهاتەکان وڵاتەکەیان بۆ لێوارێکی مەترسیدار ڕادەکێشێت و ئەو دۆخەی دروست بوە ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی. 

ئاماژەیان بەوەشکردوە" سوریا پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە و داوایان لە هەمو لایەنەکان کردوە حیکمەت و خۆگرتن بەکاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئەم دۆخە و پشتیوانی ئەوانە نەکەن کە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدەن".




AM:09:29:07/03/2025