لە سوریا ٧٠ کەس لە ئەنجامی شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکان کوژران

لە چەندین ناوچەی سوریا شەر و پێکدادانان لە نێوان هێزەکانی سەربە حکومەتی کاتی و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان رویدا تا ئێستا ٧٠ کەس کوژراون. 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" لانیکەم ٧٠  کەس لە کەناراوەکانی سوریا لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی و گروپە چەکدارەکان کوژراون".

شەڕی گروپە چەکدارەکان بە توندوتیژترین هێرشەکان لە دوای ڕوخانی ئەسەد، دژی دەسەڵاتی نویی سوریا دادەنرێت، کە حکومەتی کاتی دەڵێت" ئەو چەکدارانە پاشماوەی ڕژیمی پێشون"، گروپە چەکدارەکانیش دەڵین"ئەوان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و دەسەڵاتی سوریا بە هۆی جیاوازی پێکهاتەیی ئاینی و نەتەوەیی هێرشیان دەکاتە سەر". 

دوابەدوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان لە شەوی ڕابردو، کاروانێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کاتی چونەتە ناوچەکە قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس و حومس راگەیەنرا. 

شاری لازقییە تەرتوس و حومس ژمارەیەکی زۆری لە  پێکهاتەی عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن، حکومەتی کاتی سوریا بەپێشێلکاری گەورە تۆمەتبار دەکەن. 




AM:09:40:07/03/2025