ئیی پارتی دژایەتیی پرۆسەی ئاشتی دەکات

پەرلەمانتارانی ئیی پارتی دژایەتیی وتەکانی جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە چاندار بە گرنگییەوە باسی پشتگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کرد.


جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە وتی، "دەرگەیەک بۆ قۆناخی ئاشتیی نێوخۆیی واڵا دەکرێت، با زیانی پێ نەگەیێنین. با لە هەموو هەنگاو و پێشنیازنامەیەکی دژە دیموکراسی دووربکەوینەوە. با بیانکشێنینەوە، هەریەکێکیشمان پشتیوانیی کرانەوەی دەرگەی ئاشتی بکەین".


ئیی پارتی بە ٢٤ پەرلەمانتارەوە کە ٤ ٪ـی دەنگەکانی تورکیایە، دژایەتیی پرۆسەی ئاشتی دەکات، پەرلەماتارێکی پارتەکە دەڵێت" پرۆسەکە داواکاریی زمانی دووەم لە تورکیا و فیدراڵیی لەدوایەوە."


یوکسەل سەلچوک تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی باس لەوە دەکات "سیناریۆیەکی دیکەی خیانەت دەنووسرێتەوە کە سەر لە بەری درۆیە. کۆماری تورکیا و گەلی تورک رووبەڕووی پرۆژەیەکی ناپاک بوونەتەوە، کە چەواشەکاری و فێڵکردنی گەورەی تێدایە".





AM:10:32:07/03/2025