عەلی قەرەداغی: ئەحمەد شەرع سەلماندوویەتی کە شایستەی حیکمەت و سەرکردایەتیە

سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری کاتی سوریا کرد رایگەیاند"لەماوەی رابردودا سەلماندوتانە کە شایستەی حیکمەت و سەرکردایەتین، دەشڵێت:هەوڵ هەیە بۆ بێهیواکردنی گەلی سوریا".

عەلی قەرەداغی لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆدەسەڵاتی کاتی سوریا دەربری و رایگەیاند"پاشماوەکانی ڕژێمی پێشو هێشتا هەوڵی بڵاوکردنەوەی پشێوی و ناسەقامگیری لە ناو ریزەکانی سوریا دەدەن".

سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە پەیامەکەیدا ئەحمەد شەرع بە شایستەی حکومەت و سەرکردایەتی وەسف دەکات و داوای لێدەکات بە دادپەروەری بجولێتەوە.

قەرەداغی دەشڵێت"هەوڵ هەیە بۆ بێهیواکردنی گەلی سوریا، جەختیش دەکاتەوە لەوەی وەلامی ئەو پیلانگیریانە دەبێت بە حیکمەت بدرێتەوە، چونکە بەرپرسیارەتیەکی گەورە لە ئێستادا لە ئەستۆی حکومەتی کاتی سوریا دایە".




AM:11:58:07/03/2025