بارانبارینی بەلێزمە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی ئێران رایگەیاند"بارانبارینی بەلێزمە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە هەندێک لە ناوچەکان بۆ ١٠ پلە دادەبەزێرت.

کەشناسی ئێران لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا، باران و بەفر و بای بەهێز پارێزگاکانی باکور و ڕۆژئاوای ئیران دەگرێتەوە بە تایبەت پاریزگاکانی کەناراوەکانی دەریای خەزەر.

سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش ڕایگەیاند"لە پارێزگای ئیلام و کرماشان لە شەوی رابردوەوەوە بارانبارین  و لە چەند ناوچەیەک لە پاریزگای ئیلام لافاو و بارانی بەلێزمە دەستیپێکردوە".

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە درەنگانی ئەمشەو تا کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارینیش هەیە.

کەشناسی سەبارەت بە پلەکانی گەرماش رایگەیاند"لە پارێزگاکانی سنە و ورمی پلەکانی گەرما بە شێوەی بەرچاو دادەبەزیت بە جۆرێک کە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما بۆ ١٠ پلە دابەزێت".




PM:12:39:07/03/2025