ئاسایشی سلێمانی: تیکتۆکچییەکان ئازاد کران

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند"دوای زیاتر لە ١٥ رۆژ راگرتنی ژمارەیەک تیکتۆکچی لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، سەرجەمیان ئازاد کران"، دەشڵیت" بەڵێننامەیان پێ پڕکردراوەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتی نەشیاو بڵاوبکەنەوە".
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٧ی ئادار بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تیکتۆکەوە دەستگیرکران ١٢ کەس بوون و ئازاد کران".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان وتی: "ئەو ١٢ کەسەی ئازاد کراون بەڵێننامەیان پێ پڕکردراوەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتی ناوەڕۆک نەشیاو و قسەی نەشیاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە".
 
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ١٧ی شوبات دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ١٢ کەسی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو دەستگیرکردوە.




PM:01:13:07/03/2025