"توركیا ١٤ جار هێرشیكردووەتە سەر هەرێم"

لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا ١٤ هێرش و بۆردومانی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم ئەنجامداوە. 

تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی حەوت رۆژی ڕابردوودا لە دوای بانگەوازەكەی پەكەكە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، سوپای توركیا ١٤ هێرش و بۆردومانی بۆسەر هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" نۆ هێرش لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ هێرش لە سنوری سلێمانی و دوو هێرش لە سنوری هەولێر بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش هێرشی تۆپباران و پێنج هێرشی فرۆكەی جەنگی و سێ‌ هێرشیش لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە ئەنجامدراوە، گەریلاكانی پەكەكەش دوو جار وەڵامی هێرشەكانی توركیایان داوەتەوە.

هەر دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە" لە ٤، ٥ و ٦ـی ئەم مانگەدا، سوپای تورکیا ٨٢٨ جار بۆردوومان و تۆپبارانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و زاپ کردووە". 



PM:02:14:07/03/2025