ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنووری قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان روویدا.
دەستەی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ پلەی ڕێختەر لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە نزیکەی ٩ کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلار دوور بووە کە
بە قوڵایی ٦.٨ میل بووە.
کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە هەستیانپێکردووە.