پۆڵات جان: مەترسی روودانی کۆمەڵی کۆژی لە سوریا لە ئارادایە


سات بەسات سوریا بەرەو هەڵدێر و توندوتیژی دەڕوات، لە شەڕی دوێنێ و ئەمڕۆی سوپای شەرع و میلیشیا عەلەویەکان ( شیعەکان) زیاتر لە ١٧٥ کەس لە هەردوولا کوژران و بەسەدان سەرپێچی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن سوپاوە ئەنجامدرا.

پۆڵات جان، سەرۆکی سەنتەری زانیاری یەکینەکانی پاراستنی گەل کە نوسەر و سیاسەتمەدارێکیشە دەڵێت " بە پێویستی دەزانێت ئەنجومەنی ئاسایش و پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش پەلەبکەن لە دەرکردنی بڕیارێک سەبارەت بە دۆخی سوریا".

جان هۆکاری ئەو داواکارییە دەگەڕێنێتەوە بۆ مەترسی " کۆمەڵکوژیی هاوشێوەی رواندا و بۆسنە و هەرسک و کۆچکردنی کوردەکان لە ساڵی 1991" رەنگە لە سوریا رووبدەن.

پۆڵا جان ئاماژە بەوە دەکات، گروپە چەکدارەکان خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج و کۆمەڵکوژیی دەکەن و توندوتیژی تائیفی پەرەپێدەدەن، وتاری مەترسیدار بڵاودەکەنەوە، بۆ ئەوەش بەپێویستی دەزانێت، "سوریا بخرێتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ رێگریی کردن لە کۆمەڵکوژیی سورییەکان، پێش ئەوەی کات درەنگ بێت".

پۆڵات جان یەکێک بوو لە فەرماندە دیارەکانی رۆژئاوای لە شەڕی داعشدا لە دوای یەو شەڕەوە دیارنەماو تەنها زانیاری ئەوەندە بڵاوبوەوە کە لە ریزی یەکینەکاننی پاراستنی گەل نەماوە.




PM:07:55:07/03/2025