ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە رێپێوانی جەماوەری لە باخی گشتیەوە بۆ سەهۆڵەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئازاری ٢٠٢٥ بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باخی گشتی بۆ سەهۆڵەکە رێپێوانێکی جەماوەری بۆ رێزگرتن لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و هەموو ئەو قوربانیانەی ژنان و پیاوان لە پێناو یەکسانیخوازی داویانە ، سازدەکرێت.
هەروەها لە مەراسیمەکدا یادداشتی تایبەت بە رۆژی جیهانی ژنان دەخوێندرێتەوە وهاوکات کاری هونەری پێشکەش دەکرێت و خەڵاتیی یەکسانی بۆ ساڵی سێیەم دەبەخشرێتە براوەی ساڵی ٢٠٢٥.
رۆژی جیهانی ژنان ئەو بۆنە جیهانییەیە کە هەموو ساڵێك لە ٨ی مارسدا ئاهەنگی پێوە دەگێڕدرێت، کە ئاماژەیە بۆ رێز و خۆشەویستی بەرامبەر دەستکەوتەکانی ژیان لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پیشەیی و ئابوورییەوە.
دروشمی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژی جیهانیی ژنان بریتییە لە، "ماف و یەکسانی و بەهێزکردن بۆ هەموو ژنان و کچان".