به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی باسی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر رزگارکردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ره‌تده‌کاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی باس له هه‌واڵێكی ئه‌مرۆیدا له‌سه‌ر پرسی رزگارکردنی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا باس له‌وه ده‌کات که‌شه‌ڕه‌که به‌سه‌رکردایه‌تی قاسمی سلێمانی و هادی عامری بووه‌و نه‌هێڵراوه پێشمه‌رگه بچێته ناو سه‌عدیه‌وه، شیرکۆ میروه‌یس به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " دووره له‌هه‌موو راستیه‌که‌وه".
شێرکۆ میروه‌یس به سپی میدیای راگه‌یاند" ئازادکردنی جه‌له‌ولا به‌سه‌رپه‌رشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی و هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بووه‌و به‌خوێنی 20 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدو 74 برینداره‌وه بووه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ سپی ناوبراو وتی"ته‌واوی جه‌له‌ولا له‌ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌و کاریش ده‌که‌ین هێواش هێواش پاکی بکه‌ینه‌وه له مین و هاوڵاتیانی شێ‌ره‌که که ئێستا له خانه‌قین میوانن بیان گێڕینه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
شێرکۆ میروه‌یس سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سووپای عێراق ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که هێزی پێشمه‌رگه له‌رێگای به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، کاک مه‌حمود سه‌نگاویه‌وه هه‌ماهه‌نگی کراوه له‌گه‌ڵ هادی عامری و به‌ره‌کانی شه‌ڕ دابه‌شکراوه که ئه‌وان سه‌عدیه رزگار بکه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش جه‌له‌ولا.
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران، شێرکۆ میروه‌یسی وتی" رۆڵی ئێران له‌م شه‌ڕانه‌دا له‌رێگای دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی هه‌رێم له پێشیشیانه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌یه، به‌ڕێز کاک مه‌سعودیش یه‌که‌م وڵات که سوپاسی کردبێت که رۆڵی هه‌بووه له یارمه‌تیدانی حکومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌دا، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووه".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی له‌سه‌ر به‌شداری گه‌ریلاکانی په‌که‌که له شه‌ڕی رزگارکردنی ئه‌مرۆدا وتی" هه‌رچۆن مایه‌ی شانازییه که پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی به‌رگریکردن له کوبانێ ده‌کات، به هه‌مان ئه‌ندازه مایه‌ی شانازیه که گه‌ریلا، یان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر لایه‌نێکی پارچه‌کانی تری کوردستان به‌شداری ئازادکردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تری کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام رزگارکردنی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه به‌هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری فریاکه‌وتن و هێزی پشتیوانی یه‌ک و دووی پێشمه‌رگه‌و ئۆپراسیۆنه‌کانی یه‌که‌کانی 70 و هێزه‌کانی کاک کۆسره‌ت بووه، هێزی هیچ لایه‌نێکی تر به‌شداری نه‌کردووه".
ئه‌مه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی باس نیوز
ڕزگاركردنی جەلەولا و سەعدیە بە سەرپەرشتیی قاسم سلێمانی و هادی عامری بەرێوەدەچێت
میلیشیا شیعەكان چوونەتە ناو سەعدیە و رێگە بە چوونی پێشمەرگە نادەن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ رزگاركردنی هەردوو شارۆچكەی سەعدیە و جەلەولا دەستپێكرد و لە سنووری جەلەولا هێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە ناو هەندێك گەڕەك بەڵام لە میحوەری سەعدیە رێگە بە پێشمەرگە نادرێت بەشداری شەڕەكە بكات.
فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند كە لە شەڕی رزگاركردنی جەلەولا و سەعدیە جگە لە پێشمەرگە؛ هێزەكانی بەدر و سوپای پاسداران و هەروەها ژمارەیەك شەڕڤانی پەكەكە بەشدارن و شەڕەكە راستەوخۆ بە سەرپەرشتی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای ئێران و هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدری شیعە بەرێوە دەچێت.
سەرچاوەكە گوتیشی لە میحوەری سەعدیە سوپای عێراق چووتە ناو شارۆچكەكە و بە هیچ شێوەیەك رێگە بە پێشمەرگە نادات بەشداری لە شەڕەكەدا بكات.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە هێزێكی سوپای ئێرانی بۆ پاڵپشتیی سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان هاتوونەتە ناوچەكە و لە شەڕەكەدا بەشدارن .